ڕۆژنامه‌نوسێك: له‌ بارسێلۆنا، مێسی خاوه‌ن بڕیاری كۆتاییه‌ نه‌ك ڕاهێنه‌ر

زۆرجار له‌ ڕۆژنامه‌كانی مه‌درید باس له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی مێسی ده‌كرا له‌ بارسێلۆنا كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوشێوه‌ی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌یه‌، هه‌ر زوو ره‌ت ده‌كرایه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌وان ڕۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌ بارسێلۆنا ئه‌م باسه‌ بۆ پێگه‌یه‌كی ئیسپانی باس ده‌كات

سیمۆن كۆپێر بۆ پێگه‌ی ESPN باسی له‌وه‌ كردووه‌ مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌سه‌ڵاتی له‌ ڕاهێنه‌ر زیاتره‌، بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌دات، ته‌نانه‌ت به‌ نهێنی ڤیتۆ به‌كار ده‌هێنێت بۆ كڕین و فرۆشتنی یاریزانه‌كان

كۆپێر باسی له‌وه‌ كردووه‌، دوای پیپ گواردیۆلا مێسی ده‌سه‌ڵاتی له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ زیاتره‌ كه‌وا ناوبانگێكی به‌هێزیان نیه‌ دێنه‌ بارسێلۆنا. بۆیه‌ بارسێلۆناش به‌ هۆی كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی مێسی ڕاهێنه‌ری گه‌وره‌ی نه‌كردۆته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌

كۆپێر درێژه‌ به‌ باسه‌كه‌ ده‌دات و ده‌لێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو بارسێلۆنا كیكێ سێتیێنی كرده‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ كه‌ ڕاهێنه‌رێكی زۆر به‌ ناوبانگی جیهانی ڕاهێنه‌رایه‌تی نیه‌، به‌ڵام خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی بارسێلۆنایه‌، ئه‌م دیاریی كردنه‌ش هه‌ڵه‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌ كراوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رێكی گه‌وره‌ و به‌ ناوبانگ بوایه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی مێسی له‌ یانه‌كه‌

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی كۆپێر ده‌ڵێت،له‌ بارسێلۆنا ڕاهێنه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نادات كه‌ كێ یاریی ده‌كات یان به‌ چ شێوازێك و چۆن یاریی ده‌كه‌ن، مێسی بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌دات

له‌ كۆتایی قسه‌كانی كۆپێر باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و نه‌رم و نیانه‌ی مێسی كه‌ له‌ كامێراكان ده‌ر ده‌كه‌وێت هه‌موو جیهانی فریو داوه‌، مێسی له‌ ژوری جلگۆڕین زۆر به‌ هێزه‌ بڕیار له‌سه‌ر هاتن و چوونی یاریزانه‌كان و ڕاهێنه‌ران و چۆنیه‌تی یاریی كردنی یانه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵام بارسێلۆنا هه‌رگیز بارسێلۆنا دان به‌وه‌ دانانێت

دوای گواردیۆلا، بارسێلۆنا ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ داوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ تیتۆ ڤیلانۆڤا و تاتا مارتینۆ و لویس ئینریكی و ڤالڤێردی، ئێستاش كیكێ سێتیێن ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ

Simon Kuper@KuperSimon

Am baffled by readers who see my article as a criticism of Barça. If you have Messi and many other great and experienced players, it makes sense to let them rather than the coach make the big decisions https://www.espn.com/soccer/barcelona/story/4037227/at-barcelona-its-lionel-messipique-and-the-players-who-hold-the-powernot-the-manager 

بابه‌تی ه

Back to top button