قائیمقامی قەزای چۆمان ئاگاداریەك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە چەند ڕۆژێکە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتووچۆکردنی بۆ درووست بووە، بەردەوام تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر/ کەرتی چواری سۆران لەم ڕێگا گشتییە بەفریان ڕاماڵیوە و جووڵەی هاتووچۆکردنیی ڕۆژی پێنج شەممە 23_1_2020 بەهۆی کەش و هەوای ناجێگیر لە دیووی وڵاتی ئێران، بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگاکان داخراون، جووڵەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی کاتی نەماوە.

قائیمقامیەتی قەزاکەمان لەڕێگەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە، پێشبینی شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین و سەرما بەشێوەیەکی گشتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەتایبەتیش سنووری باڵەکایەتی، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی شەممە کەش و هەوا جێگیر بێتەوە.

گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە گەشتی خۆیان ئەو ماوەیە دوابخەن، تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەش و هەوای ناوچەکەمان ڕێگای سنووری حاجی ئۆمەران نەگرنەبەر.

Back to top button