مەزڵوم کۆبانی: سەرۆك بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گێڕاوە
مەزڵوم عەبدی (مەزڵوم کۆبانێ)، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هه‌سه‌ده، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، سه‌رۆك مەسعود بارزانی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه و ده‌توانێت زیاتریشی بكات.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری(ئه‌لمۆنیتۆر) رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسی و له لەیه‌ك نزیكکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی ئه‌رێنی گێڕاوه و روونیشیكرده‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه بگه‌نه رێككه‌وتن.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن بۆ یەکگرتن له رۆژئاوای كوردستان و له كاتێكی نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو زۆرێك له پارته سیاسییه‌كان ئاماده‌ن و خوازیارین ئه‌نه‌كه‌سه‌ش به‌شدار بێت.