سەرۆکی هەرێمی کوردستان : دانانی ئاڵای کوردستان لە داڤوس پەیامێک گرینگ بوو بۆ هەموو پارچەکان نەک تەنیا باشوور

 

 

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆیی و هەرێمی کوردستان بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و کوردستان ، سەبارەت بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لە داڤوس گووتی ، ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەموو نەتەوەی  کورد لە چوارپارچەی کوردستان و تەنیا باشوور لە خۆی ناگرێت .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وڵامی رۆژنامە نووسان بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان لە کوردستان و عێراقدا گووتی : ئەوان لە سەر داوای حکومەتی فەرمی عێراق و بۆ یارمەتی ئێمە هاتوون و ئەون توانیان هۆکارێکی سەرەکی بن بۆ بە هێز بوونی ئێمەو شکستی داعش ، بۆیەش تا کۆتایی هاتنی هێزەتیرۆریستیەکان و دڵنیایی نێو دەوڵەتی و خەڵکی عێڕاق ئەوان پێویستە لەو وڵاتەدا بمێننەوە .

 

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لە گەڵ ترەمپ نێچیرڤان بارزانی دەلێت چۆنیەتی پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدامان باس کرد ، ترەمپ ڕیزی خۆی بۆ قوربانیدانی پێشمەرگە دەربڕی و گووتیشی ئەوەی گرینگە کوردستان بۆتە جێگەیەکی ئارام و پەناگەیەکی دڵنیایی بۆ لێقەوماوان .

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە دانانی ئاڵای کوردستان دەکات لە کاتی دیداری خۆیدا لە گەڵ ترەمپ و گووتی  ئەوە پەیامێک روونە بۆ هەموو گەلی کورد و تەنیا بۆ باشووری کوردستان نییە

Back to top button