توێژینەوەیەك: هێلکە هەمان سودی گێزەری هەیە

توێژینەوەیەکی پزیشکی سودی خواردنی هێلکە بۆ هەستی بینینی چاو ئاشکرادەکات.

پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئوستوڕاڵیا رایدەگەیەنن هێلکە هەمان سودی گێزەری هەیە و هەستی بینی چاو بەهێز دەکات, بەتایبەت بۆ بەتەمەنەکان.

توێژینەوەکە لەسەر 3654 کەس بۆ ماوەی 15 ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا 3 بۆ 4 هێلکەیان خواردەوە مەترسی توشیوونیان بە لەدەستدانی هەستی بینی چاو کەمتربووە وەک لەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا یەک هێلکەیان خواردوە.

هێلکە دەوڵمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان و ماددەی زیاکسانسین و لوتین، ئەمەش سودێکی باش بە جەستە و بەهێزبوونی هەستی بینینی چاو دەگەیەنێت.

Back to top button