لەم ناوچەی هەرێم ئەمڕۆ كرایە پشوو
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم بەرێوەبەرە گشتیەكانی سەرپشك كرد لەبارەی كردنی رۆژێك بە پشوو لەناوەندەكانی خوێندن ئەمرۆ لە قەزای مێرگەسور كرایە پشوو.
بەهۆی بەفربارینی زۆر و نالەباریی ڕەوشی كەشوهەوا، بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابییان، لە سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی منداڵانی بەریچوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، پشووی راگەیاند.
پەروەردەی مێرگەسور راشیگەیاندوە، تەنیا یەك ڕۆژ وەك پشوو دیاری كراوە و ئەگەر كەشوهەوا لەبار بێت، ڕۆژانی دواتر دەوامی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە چەند رۆژیكە شەپۆلێكی بەفرو باران رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە لە زۆربەی ناوچە شاخاویەكان بەفرێكی زۆر باریوە پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی دابەزیون.