دۆنارۆما: ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆ پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان
جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی باس لە بردنەوە سەختەكەیان دەكات بەرامبەر بریشیا و ئامانجی یانەكە بۆ وەرزی داهاتوو دیاریدەكات كە گەشتنە بە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان.
لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر بریشیا دۆنارۆما ووتی: ئێمە دڵخۆشین بە بردنەوەكەمان ، هەمووان دەزانین كە ئاسان نەبوو، یاریەكی سەخت بوو بۆمان.
هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆ پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان، بۆ ئەوەش پێوویستە لەسەر بردنەوەكان بەردەوام بین، یەك چركەش پشوو نەدەین، پارێزگاری بكەین لە تواناكانمان.
هەروەها ووتیشی: یاریەكی گەورەمان لە پێشە ڕۆژی سێ شەممە لە جامی ئیتاڵیا بەرامبەر تۆرینۆ ئامانجمان گەشتنە بە قۆناغی داهاتووی جامەكە.