حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21/12/2016 ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یانراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی دوێنێی كۆیه بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ” هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن”.
هه‌روه‌ها له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، ” ئه‌وانه‌یش كه له پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییهوهن، ڕاده‌گه‌یه‌نین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە”.
دەقی راگەیێندراوەكە:
بەداخەوە شەوی ڕابردوو 20 لە سەر 21ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕه‌سمی “شەوی یەڵدا”دا دوو هێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستیانه و ئه‌وانه‌ی له پشتییه‌وه‌ن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن. به ئه‌وانه‌یش كه له پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییهوهن، ڕاده‌گه‌یه‌نین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان
21ی کانونی یەكەمی