عێراق: ئەمریكا هەرێمی سووننەكان دروست دەكات
رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای دەكات، ئەمریكا بەنیازە هەرێمی سووننەكان لەعێراق دروست بكات، له‌پێناو پارێزگاریكردن له مانەوەی خۆی له‌ناو عێراقدا و فشار خستنه‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان.
رۆژنامه‌ى میدڵ ئیست مۆنیتۆرى بەریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، ئەمریكا له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا كار له‌سه‌ر دروستكردنى هه‌رێمێك بۆ عه‌ره‌به سوننه‌كان دەكات. ئەم هه‌نگاوەش وه‌ك كاردانه‌ویه‌كە لەبەرامبەر هه‌وڵى لایه‌نه شیعه‌كان بۆ ده‌ركردنى هێزەكانی ئه‌مریكا له عێراق.
رۆژنامه‌كه لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمریكی روونیكردووەتەوە، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى دروستكردنى ئه‌و هه‌رێمه‌وه رێگرى له ئێران بكات له‌وه‌ى رێگاى وشكانى عێراق به‌كاربهێنێت بۆ گه‌یشتن به سوریا.
هاوكات به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى قسەی بۆ رۆژنامەكە كردووەو وتویەتی، هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، وایكردووە كە ئەمریكا دووباره پڕۆژه‌ى جۆ بایدن جێگرى پێشوترى سه‌رۆكى ئه‌مریكا زیندوو بكاتەوە بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بكرێت به سێ (كورد و شیعە و سووننە) هەرێمی سەربەخۆو چیتر یه‌كێتى خاكى عێراق بۆ ئه‌مریكیه‌كان گرنگى ئه‌وتۆى نه‌ماوه.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەسەرەتای ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق بەدەنگی پەرلەمانتارانی شیعە پرۆژە بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانی لە عیراق پەسەند كرد.