سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

ڕۆژی شەممە ٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها هەردوولا نیگەرانییەكانی خۆیان لە سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و كاركردن لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیژییەكانی عێراق بە پێی تەوافوقی نیشتیمانی بێت.

 

Back to top button