باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوری كوردستان ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له باكوری كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كورد نشین له توركیا بوومه‌له‌رزیه‌كی به‌هێز روویدا و به هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د كه‌س بوونه قوربانی باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆی راگه‌یاند و له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه، هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.
ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.
بارەگای بارزانی
٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٠
.