پینتاگۆن: كورد و سونه داوایانكردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وه‌و
دوای ئه‌وه‌ی به بێ به‌شداری كورد و سونه فراكسیۆنه شیعه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانیان له عێراق ده‌كرد و داوایان له حكومه‌تكرد كه بڕیاره‌كه به زووی جێبه‌جێبكات، له‌به‌رامبه‌ردا وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، كورد و سوننە داوایان كردووە ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.
جۆناسان ھۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند ووه جگه له‌وه‌ی كه نوێنەرانی كورد و سوننەكان داوایان كردووە، ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە، ھێشتا ئەركیان لە شەری دژی داعش كۆتایی نەھاتووە و بۆ ئەو شەڕە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاراشیگه‌یاندوه كه ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە چەند شوێنێک لە عێراق دادەمەزرێنێت و سوپای ئەمەریکاش شوێنەکانیان دەستنیشان دەکات.