میلیشا توندڕه‌وه‌كانی توركیا داوا له‌ دانیشتوانی 5 گوندی سنوری عه‌فرین ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر گونده‌كانیان چۆلبكه‌ن

دوای ئه‌وه‌یسوپای توركیا شاری عه‌فرین و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیان له‌ رۆژئاوای كوردستان داگیركرد، له‌ ئێستادا توركیا میلیشاكانی خۆی له‌و ناوچانه‌ جێگر كردووه‌، پاش دوو ساڵ له‌ دزین و كوشتنی هاونیشتمانیانی كورد، میلیشاكانی سه‌ر به‌ توركیا ئه‌مڕۆ داوایان له‌ دانیشتوانی كوردی پێنج گوندی سنوری عه‌فرین كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر گونده‌كانیان چۆلبكه‌ن.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو عه‌فرینی گواستۆته‌وه‌ كه‌ میلیشا و  گروپی چه‌كداری “فریقه‌ی حه‌مزیات” كه‌ سه‌ر به‌ وڵاتی داگیركاری توركیان، بڕیارێكی بۆ دانیشتوانی گوندی “براد”ی سه‌ربه‌ شاری عه‌فرین ده‌ركردووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا گونده‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ نازانن هۆكاره‌كه‌ چییه‌، به‌ڵام به‌دوور نازارێت به‌هۆی ئه‌وه‌ بێت كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ به‌رگه‌ی راگواستنیان گرتووه‌ و نه‌چوونه‌ته‌ژێر باری ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ شوێنه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێشتر  رونگه‌ی سوری بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌زاگای میتی توركیا و میلیشا توندڕه‌وه‌كانی توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان ده‌ست پێكراوه‌ بۆ پشكنینی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و له‌ ئاكامدا 12 هاوڵاتیی كوردیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌نێویاندا ژنێك و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی عه‌فرین هه‌بووه‌.
Back to top button