خۆپیشاندەران :سەدر خیانەتی لێكردین
خۆپیشاندەرانی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا بە توندی هێرش دەكەنە سەر موقتەدا صەدر و بە خیانەتكار ناوی دەبەن
لێژنەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە موقتەدا صەدر خۆپیشاندەرانی بە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕیوەتەوەو خیانەتی لە خاك و خەڵكیش كردووە
هاوكات خۆپیشاندەران دەڵێن كە شەقامی عێراقی بە قسەو فتوای هیچ كەسێك نەجوڵاوەو كەسێك ناتوانێت دەنگی شەقامی عێراقی كپ بكاتەوە