سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پێوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەست دانی قوربانیانی زەوی لەرزەکەی شاری خارپێتی تورکیا  دەربڕی .

 

ئەمڕۆ شەممە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی  بۆ گیان لە دەست دانی قوربانیانی زەویلەرزەکەی خارپێت ، هاوسۆزی خۆی بۆ کەس و کاری قوربانیان دەربڕی ، هیوای زووچاک بوونەوەی بۆ بریندارانی ئەو رووداوە سروشتییە خواست .

 

لە زەویلەرزەیەکدا کە شەوی ڕابردوو لە شاری خارپیت روویدا ، بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا 22 کەس بوونە قوربانی و 1243 کەسیش بریندارن ، جیا لە خەسارێکی ئابووری بەرچاو .

Back to top button