ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی فارس بەهۆی گەمارۆی ئەمریکا ڕاگیرا
ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی فارس بەهۆی گەمارۆی ئەمریکا ڕاگیرا
ئاژانسی هەواڵنێری و ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئیسلامی ئێران “فارس ” شەوی هەینی ڕایدەگەینێت بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ، پاشگری فارس نیوز دات کۆم لە کار خراوەو لە هێج شوێنێکی جیهان ناکرێت سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکرێت .
ئەو ئاژانسە کە ڕاستەوخۆ سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە دەنووسێت ، لە ئیمایلێکدا کە لایەن بەشی خزمەتگوزاری جیهانی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە پێیان گەیشتووە ڕاستەوخۆ پێیان گوتراوە ئەو بڕیارە لە لایەن ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی دارایی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە دراوەوو ئاژانسی فارس لە لیستی ( ئێس دی ئین ) دا تۆمار کراوە ، واتە سەر بەبکەسایەتیەکی تایبەتە نەک ئاژانسێکی فەرمی بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵە جیهانییەکان