خۆپیشاندانەکانی زیقار و بەغدا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار
لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شاری زیقار لانیكەم 3 خۆپیشاندەر كوژراون و دەیانی تر بریندار بون
سەرچاوە هەواڵیەکانی عەرەبی عێراقی ئاشکرای دەکەن ، هاوكات هێزە ئەمنیەكانی بەغداد هەڵمەتێكی چڕیان بۆ دەستگیر كردنی چالاكانی خۆپیشاندانەكان دەست پێكردوە و خۆپیشاندەرانیش داوای پاراستنی گیانیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن
ئەمڕۆ بۆ جارێكی تر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بە مەبەستی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران فیشەكی بەكارهێناو بەو هۆیەشەوە چەند خۆپیشاندەرێك كوژراو بریندار بون