سكرتێری حزبی دیموكرات: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت ئارامی ناوچەکە بشێوێنێت
خواكوڕك
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه، سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “حزبەکەمان ڕیشەی لەناو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە و پێشمەرگە چۆن شەڕی داعش دەکات ئێمەش شەڕی تیرۆری دەوڵەتی ئێران دەکەین”.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21/12/2016 خالید عەزیزی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “ئێمە لە ناوچەکەدا کێشەمان لەگەڵ هیچ نەتەوە و ئاینێکدا نییە لە ناوچەکەدا جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و شەڕی ئێمە شەڕی دوو جۆر بیرکردنەوەیە کە بەرداوامین لە خەباتمان”.
خالید عه‌زیزی ده‌ڵێت، “کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت ئارامی ناوچەکە بشێوێنێت و لەو ڕێگایەشەوە راستەوخۆ حزبی دیموکراتی کردووەتە ئامانج”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “چەندین سەرکردە و کادیرمان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو لەلایەن ئێرانەوە تیرۆر کراوە، بەڵام تیرۆرمان بە تیرۆر وەڵام نەداوەتەوە”.
عه‌زیزی سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی و لایه‌نه‌كان ده‌كات كه هاوخه‌می و پرسه‌ی خۆیانان پێڕاگه‌یاندووه.