ئاهەنگەکانی سەڕی ساڵی نوێی چین بە هۆی ڤایرۆسی کرۆنا بەرێوە ناچن

تا ئێستا ڤایرۆسی کرۆنا لە چین 41 کەسی کوشتووە و 1200 کەسیش لە چەندین پارێزگای ئەو وڵاتە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون .

لە ناو تووشبوواندا تا ئیستا 15 پزیشکیش گیانیان لە دەست داوە .

 

وەزارەتی تەندروستی چین ڕایدەگەینێت ڤایرۆسەکە وەها بە خێرایی وڵاتی داگیر کردووە کە ناچارن ڕێ لە هاتووچۆی هاووڵاتیان لەو شارەوە وبۆ شارێکی تر بگرن .

 

هۆنگ کۆنگ باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و بە شێوەیەکی فەرمی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێی چینی ڕاگرتووە و خوێندنگاکان داخراون.

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ زەنگێنی مەترسیدار بۆ هەموو جیهان ، بە جۆرێک کە تا بە ئیستا. ئوسترالیشاش چوار حاڵەتی ڕاگەیاندووە. فەرەنسا، ژاپۆن ( یابان ) ، مالیزیا و تایوانیش هەر یەکەیان سێ حاڵەتیان لە وڵاتەکانیان ڕاگەیاندووە. ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤێتنامیش هەر یەکەو دوو حاڵەتیان پشتڕاست کردۆتەوە. لە نیپاڵیش یەک حاڵەت ڕاگەیەندراوە

Back to top button