پلانە سیاسی و سەربازیەکانی  ترەمپ لە هەمبەر ئێران ڕادەستی سینات دەکرێت

 

بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو دەبێت ڕاپۆرتێکی بەڵگە دار لە سەر سیاسەتەکانی حکومەتی ترەمپ لە هەنبەر ئێران بدەنە ئەندامانی کۆمیتەی دەرەوەی سیناتی ئەمریکا

 

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، ئەوە هاوکاتە لە گەڵ نووسینی ڕەشنووسێک بۆ بەیاسایی کردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ کە بتوانێت دەسەڵاتەکانی بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لە گەڵ ئێران کەم کاتەوە .

 

برایان هۆک ، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بواری دۆسییەی ئێران ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی لە ئەستۆ دەبێت .

 

هاوکات مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە سەردانی ئوکراینا و چەند وڵاتێکی تر دەکات و لەو کۆبوونەوەدا بەشداری ناکات

Back to top button