کەنەدا : بەردەوام دەبێن تا روونکردنەوەی تەواوی چۆنیەتی بەردانەوەی فرۆکە گەشتیاریەکی ئوکراینا
جێگری وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێت : هەر وا بە سانایی دەستبەرداری ئێران نابین و تا روونکردنەوەی موو بە مووی چۆنیەتی بەردانەوەی فڕۆکە گەشتیاریەکەی ئوکراینا لە لێکۆڵینەوکان بەردەوام دەبین ، چوونکە لەو فڕۆکەدا 57 هاوڵاتی کەنەدایی بوونە قوربانی .
کریستینا فەرینلەند لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنی بلۆمبێرگ دا لە داڤوسی سوئیس گووتی : کەنەدا داوا دەکات لێکۆڵینەوە و پشکنینی تایبەت و سەربەخۆ بۆ سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە بکرێت ، با بزانین لەو کاتەدا چی رووی داوە و هاواریان بۆ کوێ بردووە .
هاوکات فرینلەند ئاشکرای دەکات بۆ بەردەوامی ئەو گووشارە پاڵپشتی هاوپەیمانیمان هەیەو هەر دووک وڵاتی هۆڵەندا و ئوکراینا لە گەڵمانن بۆ بەردەوامی گووشارەکان بۆ سەر ئێران