سهرۆکی ههرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی یاوهر نامیق دهکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی یاوەر نامیق دەکات و داوا لە خوای مەزن دەکات سەبووری دڵی کەس و کاری بدات .
لەو پێوەندییەدا لە گەڵ بورهان جاف برای یاوەرنامیق ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی یاوەر نامیق دەردەبڕێت و هاکات داوا دەکات خوالەیخۆش بێت و بەهەشتی بەرینی شاد بکات .
بورهان جاف لە لایەن خۆیی و بنەماڵەوە سوپاسیان بۆ بە سەرکردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو کۆسپەدا دەردەبڕن کە بۆتە هۆی ئارامی و دڵگەرمی ئەوان .