كۆنگره‌یه‌كی ئاینی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هیلالی شیعی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21/12/2016 كۆنگره‌یه‌كی ئاینی له‌ژێرناویشانی “شافیعی؛ سیمبوولی پێکەوەژیان” له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا قسه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی وتاری ئاینی له‌شاره‌كه‌دا كراوه.
كۆنگره‌كه به شێوه‌یه‌كی نیمچه داخراو، كاره‌كانی ده‌یه‌مین كۆنفرانسی خۆی به‌ڕێوه‌برد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راوێژكاری ئاینی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال، و ته‌واوكاری بۆ هه‌ر 9 كۆنگره‌كه‌ی دیكه كرد كه سه‌رجه‌میان له ئێران به‌ڕێوه‌چوون.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا جگه له چه‌ند راگه‌یاندنێكی حزبی سه‌ر به‌یه‌كێتی، هیچ راگه‌یاندنێكی دیكه رێگه‌ی پێنه‌دراوه دیمه‌نه‌كانی ناو كۆنگره‌كه بگوازێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌رپرسێك لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگه‌یاندووه “تەنانەت نازانین ئەو میوانانەی بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشت کراون کێن و لەکوێوە هاتوون”.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه ئاینیه نهێنیه له‌كاتێكدایه شه‌وی دوێنی له به‌رده‌م باره‌گای ده‌فته‌ری حێزبی دیموكوكراتی كوردستان دوو ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت پێشمه‌رگه و ئاسایشێك شه‌هیدبوون.