ئەمریکا : چەند بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دروستدەکات
رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) بڵاويكرده‌وه: ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه بۆ كردنه‌وه‌ى چه‌ند بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى و بڵاوكردنه‌وه‌ى 2000 سه‌ربازى خۆى له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌كه زیاتر باسی لەوەشکردووە: چه‌ند پێشنيارێك هه‌يه، بۆ به‌هێزكردنى بوونى سه‌ربازى ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، يه‌كێك لە پێشنياره‌كان گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بۆ دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك له هه‌رێم.
رۆژنامه‌كه ناوى شوێنه‌كان و ژماره‌ى ئه‌و سهربازانهشى ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت: باس له كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى له نزيك سلێمانى و باشوورى هه‌ولێر و نزيك له هه‌ڵه‌بجه كراوه، هه‌روه‌ها بهرزكردنەوەى ژماره‌ى هێزه ئه‌مريكييه‌كان له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ 2000 سه‌رباز، سه‌ربارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه له عێراقدا هه‌ن.