تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

ئیدارەى قەزاى دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆى هەبونى مەترسى شۆڕتى کارەبا تونێلى دەربەندیخان بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک دەدەخرێت.

 ئیدارەى قەزاى دەربەندیخان بڵاویکردۆتەوە، بەهۆى هەبونى شۆڕتى کارەبا و بونى مەترسى لەسەر ئۆتۆمبێل، تونێلى دەبەندیخان لە کاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەک شەممە (26/1/2020) بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک تونێلەکە دادەخرێت.

بەپێى راگەیەندراوەکەى ئیدارەى دەربەندیخان، هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە هەردو دیوى تونێلەکە رادەگیرێت و بۆ ئۆتۆمبێلى بچوکیش رۆیشتن لە سلێمانیەوە لەسەر بەنداوى دەربەندیخان دەبێت و رۆیشتنیش بۆ سلێمانى لەسەر شاخى بەرانانەوە دەبێت.

43 جار خو

Back to top button