به‌م 8 رێگایه‌ كۆتایی به‌ قلیشانی پێشت بێنه‌

خواكوڕك

١. خۆ بەدوورگرتن لەخۆشتن بەئاوی گەرم: کەئەمەش ناتەندروستە و ئاوی گەرم ئەو زەیتە سروشتیانە لەناودەبات کەلەنێو پێستدایە و دەبێتە ھۆی وشک بونی.

٢. بەکارھێنانی کرێمی شێدارکەر: پێست لەزستاندا زیاتر ھەستیار دەبێ و پێویستی بەشێدارکردنە بۆ پاراستن و خۆراک پێدانی ئەمەش بەر لەخەوتن دەبێت.

٣. دانانی کرێمی دژە خۆر: ئەگەر کەشوھەوا باران یان ھەوریش بێت پێویستە بکرێت.

٤. شێدارکردنی لێوەکان: ئەمەش زۆرترین ناوچەیە کەدەکرێ لەزستاندا وشک بێت بۆیە ھەوڵ بدە شێدارکەر بەکاربھێنیت بەدرێژایی رۆژ.

٥. خواردنی ئەو بەرھەمانەی ئۆمیگا ٣ی تێدایە کەھاوکارە لەشێداری پێست لەناوەوە و دەرەوەیدا و پارێزگاری لەئاستی شێ دەکات لەپێست، ھەوڵ بدە زەیتی تۆوی کەتان و شیا و ئەڤۆکادۆ و زەیتون بەکاربھێنیت.

٦. لێکردنەوەی پێستە مردووەکە لەرێی تەقشیرەوە.

٧. پاڵاوتنی ئاوی گەرماو.

٨. بەکارھێنانی چارەسەری سروشتی: زەیتی زەیتون بەکاربھێنە بۆ چارەسەری پێستی وشک و لێکردنەوەی مکیاج و شێداری پێست.

باخچه‌

Back to top button