دۆناڵد ترەمپ وه‌ڵامێکی خێرای دەستپێشخەریەکی ئێرانی دایەوە “نەخێـر سـوپاس”

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕامپ ئەمڕۆ یەك شەممە لە هەژمارە تایبەتەکەی لە سایتی تویتەر ووڵامێکی ڕەتکردنەوەی خێرای وەزیری درەوەی ئێران محەمد جواد زەڕیفی دایەوە کە بۆ دانوستاندن پێشکەشی کردبوو و نوسیوێتی ” وەزیری درەوەی ئێران دڵێت ئێران دەیەوێت دانوستاندن بکات لەگەڵ ئەمریکا بەڵام بە مەرجی لادانی سـزاکان ” و لە ووڵام دا تڕامپ نوسیوێتی ” نەخێـر سوپاس”.

شایەنی باسە زەڕیف لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئامادەیی ووڵاتەکەی پیشان دا بۆ دووبارە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بەمەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە هەڵپەستراوەکان بەتایبەتی دۆسێی ئەتۆم و لەم بارەیەوە گوتی تڕامپ لە توانای دایە ڕابردووی ڕاست کاتەوە لە ڕێگای هەڵگرتنی سـزاکانی سەر تاران و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button