بەڤیـدیۆ .. چەکدارێك هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات و چالاکوانان دەڵێـن سەر بە هێزەکانی سەدرە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە بۆ کەسێکی چەکدار بە جلی ڕەش و کڵاوێك لەسەر کاتی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات لە شەقامی ئەندەلوسی پارێزگای بەسرای باشووری عێراق و لە مەودایەکی زۆر نزیك و چالاکوانان گوتیان ئەو کەسەی لە ڤیدیۆیەکە بە دیار کەوت چەکدارێکی هێزەکانی سەرایای سەلامی سەر بە کەسایەتی سیاسی و پیاوی ئایینی موقتەدا سەدرە.

هەندی لە خۆپیشاندەران پێیان وایە هۆکاری هەڵسووکەوتی ئەم چەکدارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دڕووشمانەی کە لەلایەن ناڕازیبوان بەرزکرایەوە دژی موقتەدا سەدر و بە خیانەتکار تومەتباریان کرد بەتایبەتی کە دوێنێ لایەنگرانی سەدر دوای کشانەوەیان لە نێو خۆپیشاندانەکان هێزە ئەمنیەکان دەستیان کرد بە دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ناڕازیبوان.

سەرچاوە : العربیە نێت

في الفيديو عنصر في قوات “سرايا السلام” التابعة للسياسي ورجل الدين مقتدى الصدر. ورغم عدم معرفة سبب الشجار، فإن مغردين يرجحون أن يكون السبب هو شعارات المتظاهرين ضد مقتدى الصدر، واتهموه بـ “خيانتهم” خلال الساعات الأخيرة.

 

Back to top button