بە ڤیدیـۆ .. سەردانی عەمامە لەسەرێکی شیعە بۆ سەربازگەی چینۆسایدی چووەکان

ڕۆژنامەی ئیسرائیل سەر بە وەزارەتی دەرەوی ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە لە کاتی سەردانی پیاوێکی شیعە بە ناوی محەمەد عەلی حسێنی کـە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئیسلامی عەرەبیە لە لوبنان بۆ سەربازگەی دەستگیرکراوانی چوولەکە لە لایەن نازیـەکان لە پۆڵەندا بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی ئازادکردنی.

حسێنی لە سەردانەکەی دا دەڵێت تاوانی جینۆسایدکردنی چووەکان ڕەتدەکەینەوە و هیچ بیانۆیەك بۆ لە نێوبردن و کوشتنی ملیۆنەها کەس تەنها لەبەر ئەوەی چوولەکەنە ، شایەنی باسە حسێنی لەگەڵ شاندێكی کەسایەتیە ئیسلامیەکان و لە سەرویان دا محەمەد عیسا کە پێشتر وەزیری دادی سعودیا بوو ئەم سەردانەیان ئەنجام دا بۆ ئەو سەربازگـەیەی کە نازیەکان نزیکەی ملیۆنێك چوولەکەیان لێ کـوشتووە.

سەرچاوە : العربی 21

 

Back to top button