بەپەلە .. سروە عەبدولواحید دەستگیرکرا
سروه عه‌بدولواحید خوشكی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ئه‌ندامی ئێستای جوڵانه‌وه‌ی نوێ دوایی چوونه ناو جوڵانه‌وه‌ی براكه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق ده‌ستی كردووه به كاری بازرگانیكردن، سه‌ر لهبهبانی ئه‌مرۆ هه‌واڵی ده‌ستگركردنی له ماڵپه‌ره عێراقیه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه .
ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی بڵاویكردۆته‌وه، سه‌ر لهبهبانی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٦ی ١ی ٢٠٢٠، سروە عەبدولواحید، ژنە ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کە ئێستا سەرپەرشتی کاروباری دارایی گرووپی نەوەی نوێ دەکات کە شاسوار عەبدولواحیدی برای سەرۆکایەتی دەکات، خۆی رادەستی بنکەیەکی پۆلیس کردووە.
ماڵپەڕه‌كه باسی لەوەش کردووه کە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی پێشتر لەسەر تویتێك، سکاڵای لە دژی سروە عەبدولواحید تۆمار کردبوو و لە لایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، بۆیە ئەمڕۆ خۆی رادەستی بنکەی پۆلیس کردووە.