توركیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌دایه ژمارەى قوربانیانی بوومەلەرزەکە بەرز دەبێتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/بوومه‌له‌رزه-توركیا.jpg)
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌سات و فریاكه‌وتنى توركیا ناسراو به “ئافاد” راگه‌یه‌نراون، تا ئێسته گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌ى باڵه‌خانه رووخاوه‌كان به‌رده‌وامه و تا نیوه‌ڕۆ 39 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كان رزگار كراون.
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد) ئاشکراى دەکات، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی هەینی لە سیڤیرجه‌ی سه‌ر به پارێزگای خارپێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٣١ کەس.
(ئافاد) زیاتر ئاشكرای كردووه.، نۆ هه‌زار و ٢٣٣ خیوەت گه‌یه‌ندراوه‌ته ئەو ناوچه‌یەی کە بومه‌له‌رزه‌كه‌ی تیایدا روویداوە و له ئه‌نجامی سه‌رژمێری و پشكنینی بیناكانیشدا ده‌ركه‌وتوه کە ٧٦ بینا به‌ته‌واوی داڕوخاون و ٦٤٢ بینا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتوه و ٤٢٥ بیناش به‌ڕێژه‌ی كه‌م و مامناوه‌ند زیانیان به‌ركه‌وتوه.
#ئافاد باسى لەوەشکردووە، تیمه فریاگوزارییه‌كان توانیویانه ٤٥ كه‌س به‌زیندوویی له‌ژێر داروپه‌ردوی بینا داڕوخاوه‌كان بهێننه ده‌ره‌وه وجگە لەمردووەکان، هه‌زار و ٦٠٧ کەس برینداربون.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری “خارپێت” كه رۆژی هه‌ینی رابردوو بوومه‌له‌رزه لێىدا، شاره‌زایه‌كى ژاپۆنى پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بوومه‌له‌رزه‌ى كوشنده له توركیا بدات.
یوشینۆرى مۆریواكى كه شاره‌زایه‌كى ژاپۆنییه، له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 وتارێكى له زانكۆى فوڕاتى پارێزگاى خارپێت پێشكه‌ش كردووه و گوتوویه‌تی، له 25 ساڵى داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند به گوڕى 7.4 پله‌ى رێخته‌ر له توركیا ده‌دات.