ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا درێژ كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه و ماسته‌ر و دكتۆرا، له‌هه‌مان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاری له واده‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خوازیاران و پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی و ماسته‌ر و دكتۆرا و، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (د. ئارام محمد قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، به‌مه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت، گۆڕانكارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:
ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: تاكو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2-2-2020) درێژكرایه‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رۆژی دوشه‌مه رێكه‌وتی (10-2-2020) ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌ستپێكردنی خوێندن: ڕێكه‌وتی( 1/3/2020 ).