هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری بۆ هه‌سه‌ده نارد
پاش سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و داگیر كردنی به‌شێك له خاكی سوریا و عێراق، هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش پێكهاتوو له‌و كاته‌وه تا ئێستا جگه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش هاوكاری هه‌موو ئه‌و هێز و گروپانیه‌یان كردووه كه دژ به داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه، له نێویشاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی سوریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده، له درێژه‌ی هاوكاریه‌كانیش ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكەی سەربازیی گەیاندە حەسەكە و دێرزور.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی سەربازی، كە لە 100 بارهەڵگر پێكهاتووە و كەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆدەگرێت، رەوانەی ناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.
روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشكرد، كاروانەكە لە پارێزگاكانی حەسەكە و دێرزور جێگیر دەكرێن، كە لە هەردوو پارێزگاكە كێڵگەی نەوت بوونی هەیە.