سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: هەرچییەك لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەیکەین.
به‌مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندنی رێككاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پرسی چاكسازی كۆۆبوونهوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بۆیە هەرچییەك لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەیکەین. بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لە سەربنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە.