پارتی: ههنگاوهكانی بهستنی كۆنگرهی چواردهمی دهست پێكرد
دوای ئهوهی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبووە و تێیدا بڕیاردرا لەم ساڵدا پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی چواردەهەمی ئەنجام بدات، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کارەکانی کۆنگرەی چواردهههم.
لهوبارهیهوه خهسرۆ گۆران بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: “لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاردرا کە کۆنگرە ببەسترێت لەم ساڵدا، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێک هاتووە كه لە ئێستادا لیژنەکە دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە.
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگهیاندووه كه “لیژنەکە لە چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی پێکهاتووە کە چوار ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و سێ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتییه.
ههروهها خهسرۆ گۆران ئهوهشی گوت كه تا ئێستا هیچ وادەیەک و کاتێک دیارینەکراوە، لیژنەکە تەواوی کارەکانی کۆنفرانس و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.”