داوای چۆڵكردنی عەفرین دەكرێت
گروپی میلیشیا چەكدارییەكانی حەمزاتی نزیك لە هێزەكانی توركیا داوای چۆڵكردنی گوندێكی سەربە شاری عەفرین دەكات و هیچ هۆكارێكیش بۆ ئەو داوایە نیە جگە لە كورد بوون.
هاوڵاتی گوندی بەرادی ناحیەی شێراوای سەربە شاری عەفرین دەڵێن پێشتریش هەوڵێكی لەو شێوەیە درا بە ترساندنمان لە ڕێگەی گروپە چەكدارییەكانی سوریا تا ناوچەكەی خۆمان چۆڵ بكەین.
هێزەكانی نزیك لە توركیا دەیانەوێت باری دیمۆگرافی ناوچەكە بگۆڕن هاوڵاتی عەرەب و توركمان لە شوێنی ئەوان نیشتەچێ بكەن