عارف قوربانی: مەسعود بارزانی باشترین كەسە بۆ سەرۆكایەتی
خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەست بە چارەسەری دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان, راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا داوای كرد كە چارەسەرێك بۆ دۆخەكە بدۆزرێتەوە, هاوكات كەسێك بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دیاری بكرێت تا سەرەتای هەلبژاردنەكانی داهاتوو, بەمەرجێك هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكان لەسەری هاوڕابن, لە بەرامبەریدا رۆژنامەنوسێكی دەڵێت:” گۆڕینی مەسعود بارزانی بە كەسێكی تر عەمەلی نییە، چونكە هەڵبژاردن ناكرێت و یاسای هەڵبژاردنیش نەگۆڕاوە”
عارف قوربانی نوسەرو رۆژنامەنوس لەبارەی كێشەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و گۆڕینی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:” دیاری كردنی هەركەسێك لە لایەن حزبەكانەوە نایاساییە چونكە, بەپێی یاسا دەبێت سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵكەوە متمانە بەدەستبهێنێت یان دەبێت یاساكە بگۆڕێت لەپەرلەمان، هیچ رێككەوتنێكیش لەسەر گۆڕینی یاساكە نەكراوەو زەمینەش نەگونجاوە.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت:” باشترین كەسێك كە لەپۆستی سەرۆكی هەرێمدا بمێنێتەوە، هەر مەسعود بارزانی خۆیەتی, بەمەرجێك ئەگەر پارتی دەستبەرداری كۆمەڵێك پۆست ببێت و شەراكەتی راستەقینە لەكوردستان دروست بێت و حزبەكان هەست بە هاوسەنگی بكەن لەبەڕێوەبردنی كوردستاندا.