دوای ئاگادار بوونەوە لە دۆخی خراپی گوندێكی كوردنشین لە یەمەن دەزگایی خێرخوازی بارزانی بە فریایان كەوت
دەزگایی خێرخوازی بارزانی راگەیاندووە دوای ئاگادار كردنەوەمان لەدۆخی خراپی گوندێكی كورد نیشین لە یەمەن، هاوكاری خوراكیمان گەیاندە 140 خێزان لەو گوندە”.
هەر لە راگەیاندراوەكەی دەزگایی خێرخوازی بارزانی دا هاتووە” رێکەوتی ٢٠ی مانگی ١ی ٢٠٢٠ هاوکاری خۆراکیمان گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن و لەم چالاکییەدا ٧٠٠ کەس سودمەند بوون، لەو باریەوەش موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاندووە”ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵمانداوە سنورەکان ببەزێنین و لەهەر شوێنێک کەسێک پێویستی بە هاوکاری ئێمەبێت پاڵپشتیان بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هاوکاریمان گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن”.
هەروەها دەزگاكە راشی گەیاندووە”كوردانی یهمهن له گوندێک بەناوی ئەلکوردییە لە پارێزگای محویتی یەمەن دەژین و له باردوخێكی ئابووری زۆر خراپدان و نا سهقامگیری رەوشی ئهمنی لەو وڵاتەدا ژیانی ئەوانی دژوارتر کردووە”.