ئیسرائیل ئیزنی هاووڵاتیانی خۆی دەدات سەردانی سعوودیا بکەن

وەزارەتی وڵاتی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ، لە مەوبەدوا هاووڵاتیانی ئیسرائیل بۆیان هەیە بۆ بەجێ هێنانی فەریزەکانی ئایینی و بازرگانی سەردانی وڵاتی سعوودیا بکەن .

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، بنیامین نتانیاهوو کە بەردەوام باس لە باش بوونی پێوەدندیەکانی وڵاتەکەی دەکات لە گەڵ ولاتانی عەرەبی ، ڕایگەیاندووە موسوڵمانانی ئیسرائیلی دەتوانن بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەکانی ئایینی سەردانی سعوودیا بکەن و هاووڵاتیانی تری یەهوودیش دەتوانن بۆ کاری بازرگانی پەیڕەوی ئەو یاسایە بکەن ،.

پێشترسەردانیکردنی سعوودیا پێویستی بە ڕێکاری تایبەتی یاسایی بوو .

 

ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە ئاماژەیە بە باشتر بوونی پێوەندییەکانی دوو وڵات و توورە بوونی ئێران .

 

ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بە ڕاگەیاندن کراوە کە چەندرۆژ پێشتر باس لەوە کرابوو کۆشکی سپی بڕیارە پرۆژەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی ئاشکرا بکات ، واش چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا لە هەوڵی ئەوە دابێت ، سعوودیا بۆ ئەو مەبەستە ڕازی بکات .

Back to top button