وەزیری نەوتی ئێران : عێراق پارەی گازمان ناداتێ
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت ئێمە گاز هەنارەی عێراق دەکەیین بەڵام ئەوان پارەی گازەکەمان نادەنەوە .
ئاژانسی ئیسنا دەنووسێت لە میانەەی کۆبوونەوەی لە گەڵ مامۆستایانی زانکۆ نامدار زەنگەنە گوتوویەتی بە چەند هۆکارێکی ( فەننی ) هەناردەی گازمان بۆ عێراق کەم بۆتەوە .
بیژەن نامدار زەنگەنە باسی وردەکارەکانی نەکردووە کە هۆکار چین عێراق پارەی گازی ئێران نادات .
ئەوە لە کاتێکدایە یەکساڵە عێراق پارەی گازی ئێرانی نەداوە .
بەرپرسانی عێراقی لە چەند مانگی ڕابردوودا باسیان لە هەناردەی بڕەپارەیەک کردبوو بۆ سەر ژامارە بانکیەکانی ئێران ، بەڵام ڕێژەکەیان دیاری نەکردبوو .
بە پێی ڕێکەوتن ئێران رۆژانە 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز هەناردەی عێراق دەکات ، عێراق ئەو گازە زۆرتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە کار دێنێت .
ئەمریکا لە 15 مانگ پێشترەوە چەند جارێک لێخۆشبوونی بۆ عێراق دەرکردووە کە بتوانێت لە کڕینی گاز و کارەبا بەردەوام بێت ، دوایین مۆڵەتی ئەو لێخۆشبوونەش مانگی داهاتوو بەسەر دەچێت .