سوپای ئیسرائیل بنکەسەربازییەکانی حەماس لە غەزە بۆردومان دەکات

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند رۆژی شەممە چەند بنکەیەکی سەربازی حەماسیان لە غەزە کردۆتە ئامانجی مووشەکی کە بەپێی زانیارییە سیخوڕیەکان شوێنی دروست کردنی چەک و بۆمبی چێندراو بووە .

 

هەر لەمبارەوە ئاژانسی فەڕەنسی دەنووسێت ، سوپای ئیسرائیل ئەوهێرشانەی وەک تۆسەندنەوە ئەژمار دەکات ، چوونکە حەماس لە ناو خاکی خۆیانەوە ، بە کۆلارەی ئاگر پژێن هێرش دەکەنە سەر ڕەز و باغاتی ئیسرائیل .

 

سوپای ئیسرائیل هەر وەها ڕایگەیاندووە ، لە سەرەتای ئەو هەفتەیەدا لە کاتێکدا فەلەستینییەک بە بۆمبێکی ئینیحاری ویستویەتی هێرشبکاتە سەر سەبازەکانی ئیسرائیل ، کوژراوە .

 

Back to top button