چین بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کرۆنا دەرمانی چارەسەری ( ئایدز ) بە کار دێنێت
بەرپرسانی چێن ڕایانگەیاندووە ، پزیشکەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کرۆنا ، بە ناچاری دەرمانی ( ئێچ ئای وی ) ئایدز بە کار دێنن و تا ئیستاش سەرکەوتنیان بە دست هێناوە .
ناوەندی ئەنتەرنەتی بلۆمبێرگ لەمبارەوە لە زمان کۆمسیۆنی تەندرووستی نشتیمانی چینەوە لە پەکین دەنووسێت دکتۆڕە چینیەکان لە ئیستادا بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کرۆنا ، تێکەڵەیەک لە دەرمانی ( لۆپیناوێر ) و ریتۆناوێر لە نەخۆشەکان دەدەن .
ئەو دەرمانە تێکەڵەیە لە ساڵی 1996 و 2000 زایینیوە لەو نەخۆشانە دەدرێت کە هەڵگری ڤایرۆسی ( ئێچ ئای وین )