هۆڵەندا بە فەرمی داوای لێبوردن لە قوربانیانی هۆلۆکۆست دەکات
مارک رووتە ، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا رۆژی یەکشەممە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە یەهوودیەکان کرد بۆ ئەوەی لە شەڕی دووەی جیهانی ڕەفتارێکی باشی ل گەڵ جووەکان نەبووە .
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لەیادیکردنەوەی 75 ساڵەی کارەساتی نامرۆڤانەی ئۆردوگای ( ئاشۆیتس ) گووتی ، لە ئیستادا بەشێک لە پاشماوەکانی قوربانیانی ئەو کات لە ژیاندان و لە گەڵمانن ، پێویستە بە ناوی حکومەتی هۆڵەنداوە داوای لێبوردنتان لێ بکەم .
روتە کە هاوکات ( کیپیا ) کڵاوی تایبەتی یەهوودەکانی لە سەر نا بوو گووتی ، من لە کاتێکدا داوای لێبوردن دەکەم کە دەزانم زامێکی قوڵی وەک هۆلۆکاست بەوانە سارێژ نابێت .
لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانی نزیک بە 102 هەزار یەهوودی لە هۆڵەنداوە نێردرانە ئۆردووگاکانی ئاڵمانای نازی و لەوێ هەموویان کوژران ، ڕێژەی یەهوودیەکان لە پێش هۆلۆکۆست لە هۆڵەندا 140 هەزار کەس بوو .