هەڕەشەی ئەمریکا یان ڕێگری لە فیتنەی ناوخۆیی سەدری پەشیمان کردەوە؟

موقتەدا سەدر ، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پاش چەند کاتژمێر فەرمانی خۆپیشاندانی لە بەر دەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەڵوەشاندەوەو هاوکات هەڕەشە لە خۆپیشاندەرانیش دەکات .

 

 

لە پایەمێکدا سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ، بۆ ڕێگری لە فیتنەی ناوخۆیی و بۆ ئەوەی گەندەڵکاران شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک بۆ ئامانجەکانیان بە کار نەهێنن ، فەرمان دەکات بڕیاری پێشووی بۆ خۆپیشاندان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە .

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەم بارەوە بە ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” ی ڕاگەیاندووە ، لە دوای فەرمانی سەدر بۆ خۆپیشاندان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ، چەند پێوەندییەک بە کاربەدەستانی عێراقیەوە کراوە و ئەوانیش پیوەنییان بە موقتەداوە کردووە ، هەر بۆیەش سەدر لە بڕیارەکەی پاشگەز دەبێتەوە .

Back to top button