سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی بومەلەزەلێدراوانی باکووری کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا ، پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان دەکات .
لەو پەیامە هاوسۆزی و هاوخەمیەی سەرۆی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ، خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی گیان لە دەستدانی هاووڵاتیان لە باکووری کوردستان .
پرسەی خۆم ئاراستەی بنەمەڵە وکەس و کاری قوربانیان دەکەم و هاوکات لە خودای مەزن داواکارم شیفای بریندارەکان بدات .
هاوکات ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەزگای خێرخوازی بارزانی رادەسپێرێت بە پێی توانا یارمەتی خۆیان بگەێننە باکووری کوردستان .
لەو بوومەلەرزەدا کە رۆژی هەینی ڕابردوو بە گوڕی 6.7 باکووری کوردستانی هەژاند 30 کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە 1500 کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران بۆ چارەسەر