وەزیری تەندروستی بۆ ڕێگری کردنی ڤایرۆسی ( کرۆنا )  بڕیاری دا

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەرێوەبەریەتیەکانی گشتی تەندروستی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە رێو شوێنی گونجاو بگرنە بەر بۆ رێگری کردن لە بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە کوردستان .

 

لەو بریارەدا کە کۆپیەکی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ئاماژە بە پەتای ڤایرۆسی کرۆنا دەکات لە وڵاتی چێن و چەند وڵاتێکی تر و دەڵێت ئەو ڤایرۆسە کۆئەندامی هەناسەو سییەکان لە پێشدا داگیر دەکات بۆیە بە هەموو شێوەیەک دەبێت پکشنین بۆ ئەو گەشتیارانە بکرێت لە لەو وڵاتانەوە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن و پێویستە ئەم ڕێنوێنیانە لە بەر چاو بگیرێن کە لە بڕیارنامەکەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

Back to top button