دیارده‌یه‌كی سه‌یر له‌یه‌كه‌م رۆژی زستان له‌ ئاسمانی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت

خواكوڕك

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/12/2016 لە تەواوی نیوەگۆی باكووری هەساری زەویدا یەكەم رۆژی وەرزی زستان دەستپێدەكات بەشێوەیەك كە خۆر لەپێش چاومان دەكەوێتە نزمترین ئاست لەئاسۆی باشوورو تێكڕای درێژیی ماوەی رۆژ لە 12 كاتژمێر كەمتر دەبێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ كورترین رۆژو درێژترین شەو لەخۆ دەگرێت و ئەم دیاردەیەش ناسراوە بە (هەڵگەڕانەوەی زستانە)، هەربۆیە، لە ناوچەكانی سەرووی بازنەی 66.5 ی جەمسەریی باكووردا هەرگیز خۆر نابینرێت، نەلە هەڵاتن و نەلە ئاوابووندا، چونكە خۆر – لەپێش چاوان هەڵبەتە – دەكەوێتە ژێرەوی هێڵی ئاسۆوە، بەڵام لەنیوەگۆی باشووردا حاڵەكە هەڵگەڕاوەیە، واتە، درێژترین ماوەی رۆژەو كورترین شەوەو لە ژێرەوەی هێڵی 66.5 ی جەمسەریی باشووردا خۆر هەرگیز لە ئاسۆدا ئاوانابێت و بەردەوام دەبینرێت.

هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كی دوای نیوەڕۆی ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆر چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێك له‌نزیكیه‌وه‌ ده‌بینرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌م دیادییی به‌ دەركەوتنی دیاردەی (سەگەكانی خۆر) ناسراوه‌.

 

15541230_761384870678206_3263541627099048098_n 15578653_761384864011540_5304770589808757978_n

Back to top button