عادل عەبدولمەهدی لە سەر هێرشەمووشەکیەکەی ئەمشەوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
ئەمشەو بۆ جارێکیتریش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی مووشەکی و عادل عەبدولمەهدی تووڕە کرد و هەڵویستی خۆی لەمبارەوە دەربڕی .
لەم بەیاننامەیەدا عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەێنێت ئەوە هێرشکردنە سەر دیپلۆماسی بیانییەو ئەو کردەوانە بە توندی ئیدانە دەکەیین ، ئەوە کردەوەی نایاسایین و دەبنە هۆی لاوازی دەوڵەت و زیانگەیاندن بە بە سەروەری و حورمەتی گشتی عێراقە .
عەبدولمەهدی لە کۆتاییدا ئاماژەیە بەوە کردووە ، ئەوان فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە ، سەرچاوەی ئەو مووشەکە ئاراستەکراوانە بدۆزنەوە و تاوانباران سزا بدەن و ڕەوانەی دادگایان بکەن .