بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیانە کاهو بخۆ

كاهو دادەندرێت بە یەكێك لە سەوزە بەناوبانگەكان، كە دەتواندرێت بە كاڵی یاخود كوڵاوی هەروەها بەهۆی ئەو ڕێژە بەرزەش لە ئاو كە تێیدایەتی دەتواندرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێت، لە گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن:
1_ چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن دەكات.

2_ وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی بە ڕێژەیەكی زۆر لا دروست ببێت .

3_ قژ بەهێزدەكات و ڕێگری دەكات لەوەی دووچاری ڕوتانەوە ببێت.

4_ خواردنی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كەبەدەست پەركەمەوە دەناڵێنن.

5_ جگەر چاڵاكدەكات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە زەردوویی.

6_ ڕێژەیەكی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێن دەدات.

7_ چارەسەری برینی چاو و هەوكردنی چاو دەكات، بینین بەهێزدەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین (A) لە كاهودا.

8_ لە توانایدا ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

Back to top button