خواردنی شێلم لەبەر ئەم 10 هۆكارە زۆر گرنگە

شێلم رووەكە بەرهەمێكی زستانەیەو لە زۆربەی ماڵەكان بوونی هەیە، بۆ مەبەستی ئامادەكردنی خواردنی جۆراوجۆر بەكاریدەهێنن، بۆیە پێویستە سوودە گرنگەكانی بزاندرێت.

1. شێلم ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.

2. بەهۆی بوونی ڤیتامین (B1) دەرمانی كەمخوێنییە.

3. كۆكە كەمدەكاتەوە.

4. ترشیاتی شێلم باشترین جۆری ترشیاتە، چونكە بۆ گەدە‌و ریخۆڵە زۆر بەسوودە.

5. ئاوی شێلم شەكری خوێن كەمدەكاتەوە.

6. تۆوی شێلم ئەگەر سووربكرێتەوەو بخورێت بۆ لاوازی جەستەیی زۆر بەسوودە.

7. غەر غەرە كردن بە ئاوی شێلمی كوڵاو بۆ نەهێشتنی ئازاری قورگ بەسوودە.

8. خواردنی ئاوی شێلم چارەسەری زیپكەی رووخسار دەكات‌.

9. شێلم مێشك چاڵاك و بیرەوەری بەهێز دەكات.

10. شێلم شەوكوێری دەرمان دەكات.

 

Back to top button